زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به ئامێره مۆسیقییهكانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان سمكۆ و به‌ساز ئومێد ڕه‌حیم به نه‌ی و ئیسماعیل به زه‌ڕب و عوسمان، كه برای هونه‌رمه‌نده، به‌لێدانی زه‌ڕب و ئێستا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی و كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌بووه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی هه‌ر كاتێ زیره‌ك سه‌ردانی ئێراقی بكردایه سه‌ری له ئێمه‌ش ده‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌لامان ده‌مایه‌وه و چه‌ندین ئاهه‌نگمان به‌یه‌كه‌وه ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌كراون... نوسراوه له‌لایه‌ن: Xozga